هه‌واڵ

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ٦٠ بتڵی غاز دەستگیرکران

زێدپرێس

 

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ نزیكه‌ی‌ ٦٠ بتڵی‌ غازی‌ ماڵان له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاشکرای کرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاساییان تۆماركردووە، كه‌ بتڵی‌ غازیان لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌.

پۆلیسی سلێمانی دووپاتی کردەوە، هاوکات دەست بەسەر ژماره‌یه‌ك له‌و بتڵه‌ غازانه‌دا گیراوە، كه‌ تۆمه‌تباران دزیبوویان.

زیاتر دەڵی، تۆمه‌تباران ددانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووە، كه‌ چوار ماتۆڕسكیلیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزیوه و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر یەکێک لە ماتۆڕسکیلە دزراوەکاندا‌ گیراوە.

“تۆمەتباران بەناوەکانی (پ. ج. ع) لەدایكبووی ٢٠٠٤،  (ك. م. ع) له‌دایكبووی‌ ٢٠٠٢ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...