هه‌واڵ

دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کران

زێدپرێس

دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆمۆر کران و یەکێک لە کاتیۆشاکان لە شوێنی مانەوەی کرێکارەکان کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سنووری خورماتوو بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمشەو دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کران و یەکێک لە کاتیۆشاکان بەر شوێنی مانەوەی کرێکارەکان کەوتووە، بەڵام شوێنەکە چۆڵە و هیچ کرێکاری لێ نەبووە.

باسی لەوە کرد، کاتیۆشاکان زیانی گیانیان نەبووە و هیچ زیانێکیش بەر کێڵگەکە نەکەوتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هێشتا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە شوێنی هەڵدانی کاتیۆشاکان دەکرێت، زانیارییەکی سەرەتایی هەیە، کە لە نزیک یان هەر لەناو گۆڕستانی ئیمام حەسەنەوە لە خورماتوو هەڵدرابن، یەکێک لە کاتیۆشاکان لەناو گۆڕستانەکە کەوتووە.

ئێستا ڕێگای هاتوچۆی خورماتوو-کەرکووک داخرا و هێزێکی گەورەی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکە ئامادەن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...