هه‌واڵ

نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پاوان و دارستانی سروشتی سوتا

زێدپرێس

 

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە سنووری چەند گوندێکی سەر بە شارەدێی بەرزنجە، نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پاوان و دارستانی سروشتی سوتا.

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی (بیوەك، زڵزڵە و چنارە)ی سەر بە شارەدێی بەرزنجە کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی.

پۆلیسی دارستان دەڵێ، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکان توانیان بە ماوەی هەشت کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

 

بەگوێرەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەوبارەیەوە بەردەوامە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...