هه‌واڵ

ئاگادارییەک لە خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی

زێدپرێس

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرچووانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنیا بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، “چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان”.

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاگادارییەکەی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و ئاماژەش بەوە دەکات، بۆ به‌رچاوڕوونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی ١٢ و ئاشنابوونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن، دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە، وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان.

 

هەروەها دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كانیەوە، “ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...