هه‌واڵ

ئەبوبەکر کاروانی: کۆنگرەکەی ڕیاز تەنیا تۆمارکردنی هەڵوێستێکی شەرمنانە بوو

زێدپرێس

 

ئەبوبەکر کاروانی، کەسایەتی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە کۆنگرەکەی ڕیاز گوتیان، جگە لە تۆمارکردنی هەڵوێستێکی شەرمنانە هیچی دیکە نەبوو.

ئەبوبەکر کاروانی، کەسایەتی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە کۆنگرەکەی ڕیاز گوتیان، جگە لە تۆمارکردنی هەڵوێستێکی شەرمنانە هیچی دیکە نەبوو.

 

کاروانی، ڕوونیکردەوە، نەتانیاهۆ بەتوندی وەڵامی کۆنگرەکەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەربارەی غەززە داوەتەوە و “قسەکانی جەختکردنەوە بوو لەسەر ئامانجە دیاریکراوەکانی بەزمانێکی هەڕەشەئامێزی بێمنەتانە. هەرچی لەبەییاننامەکەی ڕیازدا هاتبوو، هەڵیوەشانەوە”.

ئاماژەیدا، “ئەوەی نەتانیاهۆ و وەزیرە بەرگرییەکەی ئەمشۆ گوتیان، بەکردەوە لەڕێی سوپاکەیان و ئۆردوگا جوونشینەکان، لە غەززە و کەناری خۆرئاوا جێبەجێی دەکەن”.

ئەبوبەکر کاروانی، لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی و داواکارییەکانیان دەڵێ: “وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان دەربارەی غەززە و فەڵەستین، ڕووی دەمیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە! کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش خۆرئاوایە و ئەویش لەپشتی ئیسڕائیلە و سێ دەوڵەتیشیان مافی ڤیتۆیان هەیە”.

زیاتر دەڵێ: “واتە ئەنجوومەنی ئاسایش لەدەرەوەی ئەوەی دەیخوازن، دەزگایەکی لەکارکەوتوو و بێدەسەڵاتە. بۆیە قسەکانی ڕیاز جگەلە هەڵوێست تۆمارکردنێکی شەرمنانە هیچی تر نەبوو”.

ئەو، پێی وایە، “ئێمە لە جیهانێکدا دەژین، بۆ ئەوەی گوێت لێبگیریت دەبێت هێزت هەبێت. هێزیش لە پێشکەوتنی زانستی و ئابووری گەشەکردوو و توانای سەربازی و سیستەمی سیاسی بەهێز و هاوپەیمانێتی و سوودوەرگرتن لەگەنجینەی توانا شاراوە ڕۆحییەکەی گەلان شاراوەتەوە، شتانێك کە تاکو ئێستا جیهانی ئیسلامی بەشێوەیەکی گشتی لێیان بێبەشە”.

وەک دەڵێ “هەربۆیە جیهانێکی گوێ لێنەگیراو و ڕۆڵ سنووردارە و بۆ شەڕی ناوخۆ و سەرکوتکردنی گەلانی هاوشێوەی کورد بەتوانا و قارەمانن!”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...