ههواڵ
مەسرور بارزانی: ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین
زێدپرێس
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێكێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ڕاگەیاند و تیایدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لیکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە بکەن.
دەقی پەیامەکە؛
ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن.
سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین، کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان