ههواڵ
ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان داخرا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/GOMASPAN-REGA-KOYA-HAWLRE-780x470.jpg)
زێدپرێس
بەهۆی باران بارین و کۆبوونەوە و سەرڕێژبوونی ئاوێکی زۆر لە دەربەندی گۆمەسپان، ڕێگەی دەربەند بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم شەپۆڵە بارانە زۆرەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە “بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان” و لەو ڕوانگەیەوە ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییان دەکەنەوە، “ڕێگای دەربەند بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن ڕێگای بەدیل بەکاربهێنن”.
دەربەندی گۆمەسپان، کەوتووەتە سەرەتای دۆڵی سماقوڵی و شاری هەولێر بە کۆیە و هەروەها ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە.