هه‌واڵ

لە حەوت ساڵدا زیاتر لە ٦٨ هەزار سکاڵایی یاسایی لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمارکراوە

زێدپرێس

 

لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠٢١، لە هەرێمی کوردستان ٦٨ هەزار و ١٠٤ سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتانەوە و لە بنکەکانی پۆلیس یان بنکەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی داتاکانی زێدپرێس، کە لە تۆماری دادگاکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی وەرگیراون، لە ماوەی حەوت ساڵی ٢٠١٥-٢٠٢١دا، بەدیاریکراوی ٦٨ هەزار و ١٠٤ سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمارکراون و زۆرترین سکاڵایی یاسایی لە ساڵی ٢٠٢١دا بووە، کە تیایدا ١٣ هەزار و ٢٧٦ سکاڵا تۆمار کراوە و کەمترین سکاڵایش لە ساڵی ٢٠١٦دا بووە، کە ٦ هەزار و ٥٧٧ سکاڵای یاسایی تێدا تۆمار کراوە.

زۆرترینی سکاڵاکان لە پارێزگای هەولێر بوون (٢٧ هەزار و ٦٨٦) کە دەکاتە ڕێژەی (٤٠.٦٥٪)ی کۆی گشتی سکاڵا تۆمارکراوەکان و لە پلەی دووەمیشدا پارێزگای سلێمانی دێت (٢٣ هەزار و ٩٣٧ سکاڵا)، کە ڕێژەی (٣٥.١٦٪)ی کۆی گشتی سکاڵا تۆمارکراوەکان پێکدێنێت و ڕێژەی (٢٤.١٩٪)ی سکاڵاکانیش لەپارێزگای دهۆک بوون.

بەتێکڕای گشتی، لە هەر ڕۆژێکدا زیاتر لە ٢٧ سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتانی هەرێمی کوردستانەوە دژ بەو توندوتیژییانەی لە بەرانبەریان ئەنجام دەدرێن، تۆمارکراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...