هه‌واڵ

هیچ شەڕێک لەناو کۆنگرەی یەکێتی ڕووی نەداوە

زێدپرێس

 

گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵەی لەبارەی ڕوودانی شەڕ و گرژی لەناو کۆنگرەی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە، “سەرلەبەری درۆیە”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

تەلار لەتیف گوتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، لەبارەی چەند كەناڵ، پەیج و سۆشیاڵ میدیاییەك، کە هەواڵی ڕوودانی گرژی و شەڕ لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتییان بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاند “ئەو هەواڵە سەرلەبەری درۆیە و ناڕاستە”.

تەلار لەتیف زیاتر دەڵێ، “ئەندامانی كۆنگرە و لیژنە تایبەتمەندەكان سەرقاڵی بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن”.

ڕوونکردنەوەکەی گوتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، چەند کەناڵێکی میدیایی و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی دروستبوونی شەڕ و گرژی لەناو کۆنگرەی یەکێتی بڵاوکرایەوە.

دوێنێ چوارشەم ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق، دەستی بە کارەکانی کرد.

لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جارێکی دی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی هەڵبژێردرایەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...