هه‌واڵ
بانکێکی سلێمانی بە هەڵە ٤٠٠ ملیۆن دیناری بە پۆلیس داوە

زێدپرێس
بانکی ئەزمەڕ لە سلێمانی، بە هەڵە ٤٠٠ ملیۆن دیناری زیاتر لە مووچەی کارمەندەکانیان، بە بەشی پۆلیسی ئامێرسازی داوە و لەلایەن لێژنەی مووچەی ئەو بەشەیشەوە، پارەکە بۆ بانکەکە دەگێڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمرۆ پێنجشەم ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئاشکرای کرد، له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دینار زیاتر له مووچه‌ی خۆیان وەرگرتووە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مووچەکە لە بانکی ئەزمەڕ وەرگیراوە. پاش دەرکەوتنی ئەوەی پارەیەکی زیاتر وەرگیراوە، لەلایەن بەشی مووچەی پۆلیسی ئامێرسازییەوە، زیادەکە بۆ بانکی ئەزمەڕ دەگێڕدرێتەوە.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له لیژنه‌كه كرد و “سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌كردن له‌پای ده‌ستپاكی و ڕاستگۆییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پاره زیاده‌كه”، بەپێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.