هه‌واڵ

سبەی بۆ جاری سێیەم گوهدار زێباری دادگایی دەکرێت

زێدپرێس

 

خانەوادەی گوهدار زێباری ڕایدەگەیەنن، سبەی بۆ جاری سێیەم گوهدار زێباری دادگایی دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا، داوای پاڵپشتی سەرجەم چین و توێژەکان لە کوڕەکەیان و ئامادەبوون لەبەردەم دادگای هەولێر دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

خانەوادەی گوهدار زێباری، لە نامەیەکی کراوەدا، ئاماژە بەوە دەدەن، “دوای ئەوەی بڕیاربوو لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری ئازاد بکرێت، بەڵام دووبارە و بە بیانووی کەیسێکی دیکە ئازاد نەکرا، لەکاتێکدا کە لەساڵی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا، تاپڕێک لەو ماڵەی لێی دەستگیرکرا، دەستیبەسەردا گیرا، لەکاتێکدا کەلەپووری بووە و هی سەردەمی ئینگلیز بووە و ئیشی نەکردووە، بەڵام بەو بیانووە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی هێڵدراوەتەوە”.

لە نامەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ١٥ ڕۆژ لەمانگرتنێکی سەختدابوو، تاوەکو چارەنووسی یەکلا بکرێتەوە،  بڕیارە سبەی ١ی تشرینی یەکەم دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت”.

خانەوادەی گوهدار زێباری هەر لە هەمان نامەدا، داوا لە تەواوی ئازادیخوازان و هەر کەسێکی بەرگریکار لە کەیسی ئازادی و کەیسی زیندانیانی بادینان دەکەن، وەک پاڵپشتییەک سبەی ئامادەبن لە دادگا”.

زیاتر دەڵێن “ناتوانین نیگەرانی خۆشمان لەوبارەیەوە بشارینەوە و هەست بە پیلانێکی مەترسیدار دەکەین و ئەگەر وەک وەک پێشتر دەستێوەردان لە کاروباری دادگادا بکرێت، بەداخەوە دەبینین کە دووبارە حوکم دەدرێتەوە”.

لەو ڕوانگەیەوە، داوایان لە نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خەڵک و لایەنەکان کردووە، “ئەم پرسە بە قەزیەی خۆیان بزانن و بەرگری لە گوھدار زێباری و ھاوڕێکانی و ئازادییەکان بکەن”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...