هه‌واڵ

پێنج تۆمەتبار بە شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە گیران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێنج بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ دووشەم ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوای لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٣، لە شاری سلێمانی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، پێنج تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ماریجوانە و شیشە).

تۆمەتباران بە ناوەکانی (آ، ڕ، س) لەدایکبووی ١٩٦٩، (ئ، ن، ی) لەدایکبووی ١٩٨٣، ( آ، ق، آ) لەدایکبووی ١٩٨٥، (ه، ن، ح) لەدایکبووی ١٩٩٤ و (ئ، ن، ن) لەدایکبووی ١٩٩٦، بەگوێرەی ماددەکانی (٢٥ و ٢٦ و ٣٠) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە هەمان ڕاگەیەنراودا، سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردووە، لە بەرانبەر هاوکاریکردنی ئاسایش، بە پێدانی زانیاری لەسەر پێشهات و ڕووداوەکان، “لەپێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئارامی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان”دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...