هه‌واڵ

دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

زێدپرێس

 

وەزیری وزەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئالپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە.

بایراکتار ئاماژەی دا، هەر لەم هەفتەیەدا دەست بە هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە دەکەین و ڕۆژانەیش ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان هەناردە دەکرێت.

بەگوتەی وەزیری وزەی تورکیا، ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا لە شوباتی ئەمساڵەوە، بەر بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا کەوتوون، چارەسەر کراون و ئێستا کێشەیەک لە بۆڕی گواستنەوەکە نەماوە.

پاش بڕیارەکەی ژووری بازرگانی پاریس لە سەر دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، حکوومەتی تورکیا لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە پابەندبوونی بە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بەو هۆیەیشەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆڕییەوە وەستا و وەبەرهێنانی نەوت تا ئاستێکی زۆر کەمکرایەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...