هه‌واڵ

سلێمانی؛ ٧٣ تۆمەتبار بە ٢٢٢٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە گیران

زێدپرێس

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە مانگی ڕابردوودا، ٧٣ تۆمەتباری بەکارهێنان و بازگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر بڕی ٢ هەزار و ٢٢٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە مانگی ڕابردوودا، ٧٣ کەسیان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بە تۆمەتی بەکارهێنان و دابەشکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا، دەست بەسەر بڕی ٢ هەزار و ٢٢٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (تلیاک، هێرۆین، کریستاڵ، حشیش، حەبی ترامادۆڵ)دا گیراوە.

“تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بە مادەکانی (٢٥، ٢٦ و٣٠) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”، بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button