هه‌واڵ

ئیسرائیل “گەمارۆدانی تەواوەتی” غەزەی ڕاگەیاند

زێدپرێس

 

ئیسرائیل بڕیاری “گەمارۆدانی تەواوەتی” لە سەر غەزە دەرکرد و بەو پێیەش کارەبا، ئاو و خۆراک و سووتەمەنی لەسەر غەزە دەبڕدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، “فەرمانی گەمارۆدانی تەواوەتی غەزەم داوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “کارەبا و خۆراک و سووتەمەنی بە غەزە ناگەیەنرێت. ئێمە شەڕی بەربەری (تیرۆریستان) دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایەش وەڵام دەدەینەوە”.

دوا بەدوای بڕیارەکەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وەزیری وزەی وڵاتەکە فەرمانی بە کۆمپانیای نیشتمانی دابینکردنی ئاو کردووە، “دەستبەجێ” ئاو لەسەر کەرتی غەزە ببڕێت.

هەروەها، ئیسرائیل بانگێهشتی ٣٠٠ هەزار سەربازی یەدەگی کردووە.

دانیال هاگاری، گوتەبێژی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، بانگهێشتکردنی ٣٠٠ هەزار سەربازی یەدەگ گەورەترینە لە مێژووی وڵاتەکەدا، هەرچەندە هەموویان ڕەوانەی سنووری غەزە ناکرێن.

بەگوێرەی لێدوانە فەرمییەکانی بەرپرسانی وڵاتەکە، سوپا ئیسرائیل کۆمەڵگەکانی باشووری ئیسرائیلی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە. بەڵام وەک فاینانشیاڵ تایمز لە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیلەوە دەڵێ هێشتا سنوور بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ نەکراوە و چەکدارانی حەماس، دەرفەتی دزەکردنیان بۆ خاکی ئیسرائیل هەیە.

“لە ڕۆژی شەممەوە ٢٢ پێشێلکاری لە دیواری تەلبەندکراوی سنور ڕوویداوە”، ڕۆژنامەکە وا دەڵێ.

بەپێی فاینانشیاڵ تایمز، ئیسرائیل لەماوەی شەوی ڕابردوودا، زیاتر لە هەزار ئامانجی لە غەزە بۆردمانکردووە و  چوار فیرقەی سەربازیی لە باشوور جێگیر کردووە و هەنگاوی بۆ ئەمنیەتی سنووری باکووری وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان ناوە، لەکاتێکدا گرووپی چەکداری حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە، لەوێوە هاوەنیان ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل کردووە لە بەرزاییەکانی جۆلان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...