هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستانەوە

زێدپرێس

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ٢٠٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕییەوە تێپەڕ دەبێت و بەو هۆیەشەوە ٧ ملیار دۆلار داهات لە دەستچووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا، ئەمڕۆ چوارشەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاماژەیدا، ئەمڕۆ ١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆڕیی عێراق-تورکیاوە تێپەڕ دەبێت و لەم ماوەیەدا حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بە کۆی گشتی ٧ ملیار دۆلار داهاتیان لەدەستداوە. ئەمەش یەکسانە بە زیانی ٣٥ ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە.

وەک کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت دەڵێ، جگە لەوەش ڕاگرتنی هەناردەی نەوت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بژێوی خەڵکی عێراق و پێکهاتە خۆجێییەکان هەبووە، کە زیاتر لە ١٥ ساڵە پشتیان بە کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بەستووە.

هەروەها کۆمەڵەکە ڕایگەیاندووە، لەوەتەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوت ئامادەیە، لەو ڕێککەوتەوە ڕۆژانە سزای دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار لەسەر حکوومەتی عێراق دەکەوێت، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە/نییە دەست بە هەناردەکردن لەڕێگەی ئەم بۆڕییەوە بکاتەوە.

APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە، کە پێکهاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن، دامەزراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...