هه‌واڵ

دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە تەواوی کۆیە ڕاگیرا

زێدپرێس

 

بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووک، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری کۆیە و ژمارەیەک لە گوندەکانی دەوروبەری وەستا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دانیشتووانی کۆیە و دەوروبەری لە وەستانی پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاگادار کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کاتژمێر ٥:٣٠ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی کانوونی یەکەم، سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک کە ئاو بۆ سەنتەری قەزای کۆیە و بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری دابین دەکەن، وەستێنراون، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووک (دووکان) کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە، ڕوونی دەکاتەوە، دابەزینی ئاستی ئاوەکە، بەهۆی بڕان و کوژاندنەوەی کارەبای سەرەکی بووە لە وێستگەی دووکان کە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی دوێنێوە کوژانەوەی کارەبای گشتی لە سەرجەم هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە دەڵێ، “هەر کاتێک ئاستی ئاوی زێی بچووک گەڕایەوە ئاستی خۆی دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو و لەو ڕوانگەیەوە داوا لە دانیشتووانی کۆیە و دەوروبەری دەکەن، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...