هه‌واڵ

ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی بە قەرزی درێژخایەن دەدرێتە جووتیاران

زێدپرێس

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەستی بە پێدانی ئامێری کشتوکاڵی بە جوتیاران کرد و لە دەستپێکیشدا دوو تراکتۆرى بە دوو جووتیارى کوردستان بەخشی.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژى پێنجشەم ١٢ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە تراکتۆریشی تێدایە.”

جووتیارانی کوردستان و خاوەن پڕۆژە ئاژەڵدارییەکان، لە دواى کۆمەڵێک مامەڵەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و بانک و کۆمپانیاى دیاریکراو، دەتوانن ئامێرە کشتوکاڵییەکان وەرگرن و لێی سوودمەند بن.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا وەکوو دەستپێکی پڕۆژەکە، دوو تراکتۆرى نوێ و پێشکەوتوو درایە دوو جووتیارى هەرێمی کوردستان و پەیوەست بەو بابەتەش بێگەرد تاڵەبانی، سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، کە دوو داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵیان قبووڵ کرد، ئەوانیش لێخۆشبوونی گومرگی لە پێداویستییە کشتوکاڵییەکان و هێنانی ئامێرى پێشکەوتووى کشتوکاڵی و پێدانیان بە جووتیاران بوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم دەڵێ، “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، پلانی بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵی جێبەجێکردووە و بەردەوامییش بەو پڕۆسەیە دەدات؛ لەم ڕووەوە پشتیوانیکردنی جووتیاران بە یەکێک لە پێشمەرجەکانی ئەو پلانە دەزانێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...