هه‌واڵ
ئاراستەکان

لە هێرشە درۆنییەکەی سورداش سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سنووری سورداش سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بریندار بوون و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەم ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ هێرشی درۆنی بۆ سەر یەکێک لە ئۆردوگاکانی کۆمەڵە بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێران و بە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە ئەنجامی ئەم هێرشە، بەداخەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون، کە باری تەندروستی یەکێک لەوان ناجێگیرە”.

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێ: “ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە، چ ئێستا و چ پێشووتر، نیشانەی ترس و وەحشەتی کۆماری ئیسلامییە بەرانبەر بە ئیرادەی بەهێز و ویستی نەگۆڕی خەڵکی کوردستان”.

 

زیاتر دەڵێ: “کۆمەڵە پێ لەسەر ئەوە دائەگرێت کە ئەم جۆرە کردارە هەرگیز ناتوانێت لە عەزمی تێکۆشان و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کورد کەم بکاتەوە، بەڵکو زیاتر هۆکاری بەهێزبوون، یەکگرتوویی و بەردەوامی لە تێکۆشان دەبێت.”

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | deneme | grandpashabet | jojobet giriş | hiltonbet | hiltonbet | casino api | betnano | ultrabet | ultrabet | hiltonbet | grandpashabet giriş | grandpashabet güncel giriş | grandpashabet adres | hiltonbet giriş | hiltonbet | bets10 | bets10 giriş | malatya web tasarım | betasus | betasus giriş | betasus | grandpashabet | grandpashabet giriş | jokerbet | grandpashabet | grandpashabet giriş | roketbet | roketbet giriş |