هه‌واڵ

ئاگر لە هۆتێلێکی هەولێر کەوتەوە

زێدپرێس

 

ئاگر لە هۆتێلێکی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی سوریایی زامداربوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە کاتژمێر ٤:١٥ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کەوتووەتەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماژەیدا، ڕاستەوخۆ سێ تیمی ئاگرکوژێنەوەیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لەماوەی پێنج خوولەکدا ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە، دوو هاووڵاتی سوریایی بەناوەکانی بەشار عومەر و مستەفا محەمەد بریندار بوون.

“یەکێک لە بریندارەکان دووکەڵ چووەتە ناو سییەکانییەوە و بە ڕێگەی ئەمبوڵانسەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە”، بەرگری شارستانی وا دەڵێ.

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش، ئاماژەیدا، “هۆکارەکەی تەباغی بچووکی غاز بووە کە بۆ دروستکردنی خواردن بەکارهاتووە”.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە و بەرگری شارستانی هەولێریش بڵاویکردووەتەوە، لەساتەوەختی ئاگرکەوتنەوەکەدا، چەند هاووڵاتییەک لەڕێگەی پەنجەرەی ژووری هۆتێلەکەوە بۆ سەربانی هۆتێلەکە خۆیان دەرباز دەکەن.

وا دەردەکەوێت هۆتێلەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبێت، کە یەکێکیان ڕێگای دەربازبوون و خۆدەربازکردنە لە حاڵەتی هاوشێوەدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...