هه‌واڵ

سێ کەس لەسەر ڕاوکردنی ٣٥ چۆلەکە دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ هاووڵاتی ڕادەگەیەنێت، بەهۆی کوشتن و ڕاوکردنی ٣٥ چۆلەکەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی دا، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەڕۆ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن.

لەو چوارچێوەیەشدا، سێ هاووڵاتی لەلایەن مەفرەزەیەکیانەوە دەستگیرکراون، کە خەریکی ڕاوکردنی باڵندەبوون لە پارکی (نالی)، هاوکات دەستگیرا بەسەر ٣٥ چۆلەکەی ڕاوکراو و یەک تفەنگی بادی و لایتێکی بچووکی شەحن، کە بۆ ڕاوەکە بەکارهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...