هه‌واڵ

پۆلیسی کەرکووک منداڵێکی ڕفێندراو ڕزگار دەکات

زێدپرێس

 

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک ڕایگەیاند، منداڵێکی ڕفێندراوی تەمەن ٧ ساڵیان ڕزگار کردووە و ڕفێنەرەکەیشیان دەستگیر کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک لە گەڕەکی (حەی عەسکەری) لە شاری کەرکووک، منداڵە ڕفێندراوەکەیان لە سندووقی ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم دەبلیوو دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا بازگەی کاتییان لە ناوچەکەدا داناوە و هاوکات ڕفێنەرەکەیشیان دەستگیر کردووە، کە کەسێکی چەکدار بووە.

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک ئاماژەی بەوە داوە، منداڵەکە ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە و لە میانەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، ددانی بەوەداناوە، کە منداڵەکەی لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیان ڕفاندووە.

پۆلیس ناسنامەی ڕفێنەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی کردووە، کە ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی گراوەتەبەر و ڕادەستی دادگای تایبەتمەند کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...