هه‌واڵ

کوردێک لەسەر “ئاگادارکردنەوە” حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا

زێدپرێس

 

کوردێک لەسەر ئاگادارکردنەوەی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ئیستانبۆڵ، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا بە تۆمەتی هەڵبەستراوی تێوەگلان لە ئاگرکەوتنەوەکە لەژێر فەرمانی پەکەکە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە دارستانی ئایدۆسی ئیستانبۆڵ لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩، یەعقوب ئاکمان هەربەزوویی لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی، لەبری دەستخۆشی، بە زیندانی هەتاهەتایی و ٢٥ ساڵیش لەسەروو ئەوەوە سزا درا. تۆمەتەکان لە دژی ئەو “کردنەوەی ئاگرەکە لەژێر فەرمانی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی” و “شێواندنی یەکگرتوویی و پێکهاتەی جوگرافی دەوڵەتە.”

بەگوێرەی ماڵپەڕی (bainet)، ئەو بەڵگەی بڕیاری دادگاکەی لەسەر دراوە، بریتیی بووە لە وێنەیەکی خۆی بە چەکێکی ساختەوە لە کاتی نواندن بۆ ڕۆڵێکی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی.

فینجە ئاکمان کە دەکاتە دایکی یەعقوب، سوورە لەسەر نادادپەروەری بڕیارەکە و پێی وایە پێشخانی یەعقوب وەک کوردێک هۆکاری حوکمەکەی بووە. ئەو دەڵێت، “ئەوان کوڕەکەیان ئازاد نەکردم، تەنیا بۆ ئەوەی بڵێن ‘پەکەکە دارستانەکانیان سووتاندین.’ ئێمە تەنانەت گومانمان هەبوو فایلی بەردەم دادوەرەکە فایلی یەعقوب بێت.” لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ئەگەر کوڕەکەی کورد نەبا، ئەوا سوپاسیان دەکرد ئاگاداری داوە، بەڵام ئێمە دەزانین و دەوڵەتیش بە هەمان شێوە، کە کوردبوونی هۆکاری حوکمەکەیەتی.

فینجە ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی دەوڵەت گرت، هۆشداری دا ئەگەر بەم شێوەیە کەسانی بێتاوان سزا بدەن، ئەوا هەندێک لە کۆمەڵەکان لە دەوڵەت دادەبڕن، بەمەش ڕق و بەرهەڵستی دروست دەکەن. فینجە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی گەڕاندنەوەی داد کردووە، بە مەبەستی پاڵپشتی بۆ کەسە خۆشەویستەکانی، لەو خۆپیشاندانانەش تووشی توندوتیژی بووەتەوە لە لایەن پۆلیسەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...