هه‌واڵ

ئەمریکا داوای گەڕانەوەی هاووڵاتییەکانی دەکات لە عێراق

زێدپرێس

 

لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەشی ڕاوێژکاری گەشتکردنی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەدژی گەشتکردنی هاووڵاتییانی ئەمریکایی بۆ عێراق، هەروەها داوای بەزوویی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی کردووە بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، پێکدادانی سەربازی و ئاژاوەکانی ناوخۆ.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەشی ڕاوێژکاریی وەزارەتەکە، چوار ئاستی بۆ هەر وڵاتێک داناوە بەگوێرەی ڕێژەی مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان. ئێستا عێراق لە ئاستی چوارەم دێت و پێشنیازکراوە گەشت نەکرێت بۆی، “گەشت مەکەن بۆ عێراق بەهۆی تیرۆریزم، ڕفاندن، پێکدادانی سەربازی، ئاژاوەکانی ناوخۆ و سنوورداری توانای هێزە ئەمریکییەکانی ناو عێراق لە پاڵپشتیکردنی هاووڵاتییانی ئەمریکا.

لە ٢٠ی هەمان مانگیش، وەزارەتەکە فەرمانی گەڕانەوەی ئەندامانی خێزانەکان و فەرمانبەرانی حکوومیی ئەمریکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسڵخانەی گشتی هەولێر داوە، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان لەدژی فەرمانبەرە ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لە کاتێکدا پێشوو داوا لە هاووڵاتییان دەکرا لە ئەگەری سەردانیکردنی عێراق، پەنا بۆ هەرێمی کوردستان ببەن، لە نوێترین ڕاپۆرتیان هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی دی عێراق نەکراوە، بەڵکوو بە تایبەت داواکراوە خۆیان لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژئاوا بەدوور بگرن. یەکەمیان بەهۆی هەڕەشەی گرووپە تیرۆرستییەکان و بۆردمانی بەردەوامی وڵاتانی دراوسێ؛ دووەمیش بەهۆی ڕێکارە یاسایییەکان، وەک گرتن و پێبژاردن، تا دەگاتە مەترسییە کەسییەکان وەک ڕفاندن، برینداربوون و مردن.

لە کۆتایی پەڕەکەدا هاتووە، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان ئەوا کۆمەڵێک ڕێکاری تایبەت بگرنەبەر، لەوانەیش، دانانی پلانێکی ئاسایشی تۆکمە بەگوێرەی گیرفانی خۆیان، لەبەرچاوگرتنی وەسیەتنامە، باسکردنی پلانەکانی دوای مردن لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکان، وەک چاودێری منداڵ و پرسە، هەروەها هاوبەشیکردن بە زانیارییە تایبەتییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەگەری نەگەڕانەوەیان. لە ڕێکارەکان دەردەکەوێت حکوومەتەکە بەرپرسیارێتیی سەلامەتی هاووڵاتییانی لە ئەستۆی خۆی لادەدات و چاوەڕێی ئەوە دەکات هاووڵاتییان پێشبینی خراپترین بکەن لە ئەگەری گەشتکردنیان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...