هه‌واڵ

کەنەدا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات لە عێراق دووربکەونەوە

زێدپرێس

 

حکوومەتی کەنەدا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات لە هەموو گەشتکردنێک بۆ عێراق دووربکەونەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حکوومەتی کەنەدا لە ڕێگەی ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هۆشداری بە هاووڵاتییەکانی دەدات، کە خۆیان لە هەر گەشتکردنێک بۆ عێراق بەدوور بگرن، بەهۆی بەردەوامی دۆخی ناسەقامگر و ناپێشبینیکراوی ئەمنی و ئەگەر دروستبوونی مەترسی زیاتر.

هەروەها، داوا دەکات ئەو هاووڵاتییە کەنەدییانەی ئێستا لە عێراقن، وڵاتەکە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە.

حکوومەتی کەنەدا ڕوونی دەکاتەوە، کە مەترسی تیرۆر لە عێراق هەیە و هەفتانە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا تەقینەوەی ئۆتۆمبێل، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هاوەن و هێرشی مووشەکی ڕوودەدات و دەڵێ ” ئەگەری هێرشی زیاتر هەیە” و هەروەها “هێرشەکان ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج”.

حکوومەتەکە، هەر لە چوارچێوەی ڕوونکردنەوە و هۆشداریدان بە هاووڵاتییەکانی، باس لەوە دەکات، مەترسی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا و هێرشە تیرۆریستییەکان بەگشتی بەردەوامن و بیانییەکان دەشێت ئامانجی سەرەکی ڕفاندن بن، بەمەبەستی پەیداکردن و وەرگرتنی پارە لەلایەن گرووپە تاوانکاری و تیرۆریستییەکانەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...