هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر نادەستوریبوونی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە، پێوەست بە نادەستوریبوونی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر سکاڵای زیاد جەبار محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی لە خولی پێشووی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون سەرۆکی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکاران تانەیان لە سەر ماددەکانی (١، ٩، ١٥، ٢٢ و ٣٦) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ داوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەموارکردنەوەکە نادەستوورییە.

ناوەڕۆکی سکاڵاکە پێوەستە بە کورسی کۆتاکان لە هەرێمی کوردستان، کە بەپێی دوا هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١١ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن دەستنیشانکراوە.

ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر نادەستوریبوونی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات، ٥ کورسی کۆتای تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵدەگیرێت.

بەشێکی دیکەی سکاڵاکە، پێوەستە بە سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە و لە ئەگەری سەرگرتنی سکاڵاکە، سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ فرەبازنەیی دەگۆڕێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...