هه‌واڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئێران ناوێت

زێدپرێس

 

دوابەدوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەدات، کە جەنگی غەززە بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەقۆزنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

دوابەدوای دیدارەکە ڕایگەیاند، دیدار و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبووە و سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکای کردووە.

بلینکن هۆشداری بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران دا، کە جەنگی غەززە بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە نەقۆزنەوە و زیاتر گوتی، نایانەوێت هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام هەر ڕێکار و ڕێوشوێنێک لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان، هێزەکانیان و هاووڵاتییانیان لەبەردەگرن.

هەر ئەمشەو، لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی شاری بەغدا، دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرد، دژ بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...