هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هێنا

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا و ئەوەش لەسەر سکاڵایەکی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوویدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاری لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا.

بەگوتەی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆتایی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران هێناوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی جێهێشتووە.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییشەوە دەڵی، “پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو بوو”.

بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو. دلێمی، لە شوباتی ساڵی ڕابردوو، حەلبووسی بە ساختەکردنی نووسراو تۆمەتبار کرد و ئاماژەیدا، کە حەلبووسی نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی بە واژۆی خۆی پێ پڕکردووەتەوە، بەو مانایەی کە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوەی کردووە. دواتریش، نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبووسی، بڕیاری دوورخستنەوەی لەیس دلێمی لە ڕیزەکانی حزبی تەقەدووم ڕاگەیاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...