هه‌واڵ

حامیدی حاجی غالی: بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە ئەرکی ھەموو سیاسییەکانی عێراقە

زێدپرێس

 

حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کیمیابارانی ھەڵەبجە بووە ھۆی گۆڕینی ڕژێمی دیکتاتۆر و ھاتنە سەر حوکمی سیاسییەکانی ئێستای عێراق. واجبی ئەوانە پاداشتێکی بچووکی ھەڵەبجە بدەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە ئەرکی ھەموو سیاسییەکانی عێراقە.

ئاماژەی دا، کیمیابارانی ھەڵەبجە بووە ھۆی گۆڕینی ڕژێمی دیکتاتۆر و ھاتنە سەر حوکمی سیاسییەکانی ئێستای عێراق. واجبی ئەوانە پاداشتێکی بچووکی ھەڵەبجە بدەنەوە.

“نەک تەنیا عێراق ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتییە چاویان لە ھەڵەبجە و خەڵکی قوربانی شارەزوور بێت، چونکە تاوانی نێودەوڵەتی بەرانبەر خەڵکەکە ئەنجام درا بە بەرچاوی ئەوانەوە.” ئەندامەکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی وای گوت.

زیاتر دەڵێ، “ھێشتا بریندارەکانی کیمیاباران چارەسەر نەکراون، ھێشتا ونبووەکان نەدۆزراونەتەوە، ھێشتا ناسنامەی سەدان کەسی کیمیابارانی ھەڵەبجە ونە”.

حامیدی حاجی غالی پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات، کە “بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە ئەرکە و لە ئەستۆی پەرلەمان و حکوومەتی عێراقە، دوای ئەوەش پرسی قەرەبووکردنەوەی خەڵکەکە دۆسیەیەکە دەبێ حکوومەتی کوردستان بیکاتە بابەتی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق.”

ئەو لێدوانەی حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو دووشەمی ڕابردوو، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام لەسەر داوای ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاجیاکانی عێراق پڕۆسەکە بۆ ڕۆژی دواتر دواخرا و لە ڕۆژی سێشەمیشدا، جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرایەوە.

لە بەرانبەردا، سەرجەم فراکسیۆنە کورستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...