هه‌واڵ

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی سێ‌ ئۆتۆمبێل دەستگیركران

زێدپرێس

 

لە دوو چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە سێ‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە لە گەراجی ماڵەکەی ئۆتۆمبێلەکەی دزرابوو، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە و دواتر لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلەوە، تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیراوە.

پۆلیسی شارەکە دەڵی، تۆمەتبارەکە بەناوی (ه. ن. م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چالاكییەكی تردا و لەلایەن هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركراوە، كە دوو ئۆتۆمبێلی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، باسی لەوە کردووە، کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێک کە لە ئۆتۆمبێلێکی لە شاری هەولێر دزیوە و لە سلێمانی فرۆشتوویەتییەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و لە میانەی لێکۆڵینەوەشدا دەرکەوتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی دیکەیشی دزیوە.

تۆمەتبارەکە بەناوی (م. م. أ)، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا گیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...