هه‌واڵ

سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە گرێبەست

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داهاتی ناوخۆ، هەر ٣٨ هەزار مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، دەکرێنە گرێبەست.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاند، پێشوازییان لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کردووە و “سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانمان کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە”.

مەسرور بارزانی گوتیشی: “ئاماژەمان بەوە دا کە بەداخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکوومەتی فیدڕاڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زیاتر ئاماژەی دا: “دوای گوێگرتنمان لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارمان دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت هەرێم، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی ٣٨ هەزار کەس دەبێت، بکرێنە گرێبەست”.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...