هه‌واڵ

تەندروستی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر “دووکەڵی مێشەکە” دەدات

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، ئەو دەرمانەی لە شێوەی دووکەڵ لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکە دەڕشێنرێت، مەترسی نییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، دڵنیایی بە دانیشتووانی سلێمانی دا، لەوەی “ئەو دەرمانەی لەشێوەی دووکەڵ لە بەشێك لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەڕشێنرێت سەلامەتە و هیچ مەترسییەکی نییە بۆ مرۆڤ”.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێ، ئەو دەرمانە کە “لەلای زۆرێك لە هاووڵاتییان بە دووکەڵی مێشەکە ناسراوە، ناوە زانستییەکەی بریتییە لە کەی ئۆسرین (دیلتامیسرینە) و بەکاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوێزەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیانبەخشەکانی دیکە”.

زیاتر دەڵێ، لەم وەرزەدا و لەکاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشوولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...