هه‌واڵ

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەن بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاریش بکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، چارەسەرکردنی کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و لە پەیامەکەشیدا دەڵێ، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، هەوڵدەدەن بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئازاریش دابەش بکرێت.

 

دەقی پەیامەکە:

 

دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.

لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2024/4/3

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...