قایمقامیەتی سلێمانی: مەشروب و نێرگەلە بۆ منداڵانی خوار ١٨ ساڵ قەدەغەیە
زێدپرێس
شەوی ڕابردوو، ١٥/١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لێژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی سلێمانی، بههۆی ههبوونی نهوجهوان له شوێنهكانیاندا، دوو هۆڵی بلیاردیان داخست. لە ڕاپۆرتی لێژنەکەدا هاتووە، هەردوو هۆڵی بلیاری کۆبرا لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار و دیفڵ لە گەڕەکی کانی کوردە بهفهرمانی قایمقامی سلێمانی داخران و “خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە”.
لە ڕاگەیەندراوی قایمقامەتی شارەکەدا دووپاتکراوەتەوە، کە پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان، کۆفی شۆپەکانی نێرگهلەکێشان و شوێنی خواردنهوه كحولییهكان، ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێگری لە هاتوچۆکردنی منداڵی خوار ١٨ ساڵ بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، بەپێچەوانەوە لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە شوێنەکانیان دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی، داوای لە هاووڵاتییان کردووە، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامیەت و لێژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ەوە بکەن.