هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

زێدپرێس

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، سبەی یەکشەم، دادگاکە بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدات کە پێوەست بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پاش چەندین دانیشتن و دادبینی و دواخستن، بەگوێرەی کارنامەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، سبەی یەکشەم ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، چاوەڕوان دەکرێت دادگاکە بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات، کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ تۆمارکراوە.

سلێمان مستەفا شارەزای یاسایی، بەپشتبەستن بە دەستور و یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و پێشینەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، چەند پێشبینییەک دەخاتەڕوو:

یەکەم: نابێت بڕیارەکانی دادگا ببنە هۆکاری پەکخستنی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

دووەم: ئەگەر دادگا بە هەر پێوەرێک و لێکدانەوەیەک بگاتە دەرئەنجامی ئەوەی کە ماددەیەک یان زیاتر لە ماددەیەکی تانەلێدراوەکان پێچەوانەی دەستورە، ئەوا دەبێت حیسابی ئەوە بکرێت پڕۆسەکە پەکی نەکەوێت.

سێیەم: دەبێت دادگا بەشێک لە کاریگەرییەکان بە خولی داهاتوو (خولی شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان بسپێرێت لە ڕێگای هەموارکردنەوەی یاساکە.

چوارام: بێگومان بەپێی دەستور و یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیش، دادگا دەسەڵاتی تەفسیری بۆ ماددەکان دەبێت، ئەمەش تاڕادەیەک نابێتە بەربەست لە بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

پێنجەم: لە ئەگەری هەر بڕیارێک لەسەر پرسی کۆتای پێکهاتەکان، ئەوا پێکهاتەکان بەشداری و ململانێ و کێبڕکێ لەسەر کورسییە گشتییەکان دەکەن.

شەشەم: پرسی تۆماری دەنگدەران لە ڕێگای یاسای کۆمسیۆنی فیدڕاڵی و پەیڕەوەکانی چارەکراوە.

حەوتەم:  کۆمسیۆنی فیدڕاڵی لەدوا ڕاگەیاندنیدا بڕیاری داوە، کار بە یاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی فیدڕاڵی ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ بکات.

هەشتەم: پرسی یەک بازنە و فرەبازنەییش دەکەوێتە بەردەم چەقۆی تەفسیری یاساکە، لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ دەقە کۆنەکە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...