هه‌واڵ

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

زێدپرێس

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەتوندی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەکات و داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەڵوێستیان هەبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی پەیامەکە:

 

جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە.

داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم.

داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لە سەر ئەو ستەمکارییەی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێتاوانی کوردستان.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...