ههواڵ
سبەی دووشەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووە
زێدپرێس
بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە، سبەی دووشەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی پشووی فەرمییە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ئاماژەیدا، بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی.
هەورامانی دەڵێ، “داواکارین لە هاونیشتمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن”.