هه‌واڵ

سبەی دووشەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووە

زێدپرێس

 

بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە، سبەی دووشەم لە سەرجەم  دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی پشووی فەرمییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ئاماژەیدا، بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لە سەرجەم  دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی.

هەورامانی دەڵێ، “داواکارین لە هاونیشتمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...