ههواڵ
ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

زێدپرێس
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستبەسەرداگرتنی بڕی دوو کیلۆ و شەش سەد گرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، لە ڕێککەوتی ٢١ و ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە سێ چالاکی سەرکەوتوودا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کەکاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر دەکەن، کە یەکێکیان داواکراوی نێودەوڵەتییە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەم سێ چالاکییەدا بڕی دوو کیلۆ و شەش سەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی داوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.