ههواڵ
بەرەی گەل: قسەی یەکلاکەرەوەمان لەسەر مووچە دەبێت

بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داهاتوو قسەی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی پرسی مووچە و کۆی کێشەکان دەبێت.
بەرەی گەل کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات، ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەوان پەرلەمانی کوردستان وەک ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەشوێنی کۆبوونەوە و بڕیاردان لە پرسە چارەنووسسازەکان دەزانن.
ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل، دوای ئەوە دێت، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بانگێشتی حزبە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە سبەی شەممە ٣١ی ئایار، لە پیرمام بەڕێوە بچێت.
بەرەی گەل دەڵێ: “سەبارەت بە پرسی مووچە و کۆی کێشەکان لەرۆژانی داهاتوو قسەی یەکلاکەرەوەمان دەبێت”.