هەولێر؛ به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی سه‌رجه‌م شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان دانرا

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ میدیاكان قسه‌یان كرد و باسیان له گرنگیی پڕۆژه‌كه بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ش كرده‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، گوتی: خۆشحاڵین ئه‌مڕۆكه له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له نزیك گوندی پیڕه‌ش داده‌نێین.
، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی گوژمه و ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش گوتی: گوژمه‌ی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک پیڕەش (قۆناغی دووه‌م) بریتییه له 1,839,920,000 دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێكهاتووه له دانانی كربستۆنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان و درێژییه‌كه‌ی 53 كیلۆمه‌تره، له‌گه‌ڵ دانانی چینی دووه‌می تێكه‌ڵه بۆ شه‌قامه ناوخۆییه‌كان به قه‌باره‌ی 230 هه‌زار مه‌تر دووجا.
ساسان عه‌ونی، گوتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیان داوه و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تیش له هه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت خزمه‌تگوزاری بۆ باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و دۆخی ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌ژین به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌ندرێته ئه‌و شوێنانه و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان به شه‌و و ڕۆژ له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر گوتی: ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر زۆر به‌ره‌و پێشچووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌موویان گه‌واهی و سه‌لمێنه‌ری به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.