هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەمەڕ کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێم

زێدپرێس

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم ڕوویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتیین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیدا، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم ڕوویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتیین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كردووە، بەڵام كاتژمێر (١:٠٠)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویداوە و ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و “بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت”، وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...