هه‌واڵ

دژە تیرۆری کوردستان: بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا

زێدپرێس

دژەتیرۆری کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگەی پێنجوێن، “بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراون”.

دژەتیرۆری کوردستان-پارتی-، لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگەی پێنجوێن، ڕای گەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانیان، ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٣:٣٠، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکیان بە ئامانج گرتووە.

بەپێی دژەتیرۆر، “بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران”.

ئەم هێرشە درۆنییەی تورکیا بۆ سەر بەرپرس و ئەندامانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەکاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە دوو هێرشی دیکەی هاوشێوەیەدا، دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی ماوەت و ئەویدی لەسەر ڕێگەی دوکان-خەلەکان لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و لە هەر یەکێکیاندا چەند قوربانییەک هەبوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...