هه‌واڵ

٧٢ حاڵەتی نوێی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

زێدپرێس

 

ئەمساڵ ٧٢ حاڵەتی نوێی ئایدز لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە و بەشی زۆریان هاووڵاتییانی بیانی و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی دە مانگی ڕابردوو، نزیکەی ٥٩٨ هەزار پشکنینی خوێن بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئایدز HIV لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، لەنێو دەرەنجامی پشکنینەکاندا، ٧٢ حاڵەتی نوێ دەستنیشانکراوە کە بەشی هەرە زۆریان هاووڵاتییانی بیانی و هاووڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ، کاری پێویست بەرانبەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز ئەنجامدراوە و تووشبووانی بیانی گەڕاونەتەوە وڵاتانی خۆیان و هەموو حاڵەتەکانی نوێ و ساڵانی ڕابردووی دانیشتووی هەرێمیش لەژێر چاودێری تەندروستی و خۆپارێزیدان کە بەردەوام پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاری تەندروستییان پێ دەدرێت.

ئایدز نەخۆشییەکی ڤایرۆسی درمە واتا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، بەهۆی ڕێگاکانی خوێن یان سێکس یان دایک بۆ کۆرپە یان هەر بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی خوێن و دەردراوەکانی دیکەی تووشبوو.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...