شارەوانی هەولێر هاووڵاتییان لە مەترسی لافاو ئاگادار دەکاتەوە
زێدپرێس
ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی مەترسی درووستبوونی لافاو لە شارەکەدا بڵاوکردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو شەپۆڵی باران بارینەی کە لەلایەن کەشناسییەوە پێشبنیکراوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک بۆ هاونیشتمانییانی شاری هەولێری خۆشەویست
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و دانیشتووانی شاری هەولێر دەکاتەوە بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی چڕی باران بارین، کە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ماوەی دوو ڕۆژ تاوەکو سێ ڕۆژ دەخایەنێت،” هەر بۆ ئەم مەبەستە وەک ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، هەروەها کۆبوونەوەی ئاو لە نێو گەڕەک و شەقام و شوێنە گشتییەکاندا لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەندین لێژنە و تیمی چالاک و خێرا دەخرێنە ئامادەباشییەوە، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و درووستبوونی لافاو لە شاری هەولێر.
هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی سنوری ئاماژەپێکراو چەندین ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی گەرم دەخاتە کارەوە بەمەبەستی هاوکاری و پاڵپشتیکردن لە هاووڵاتییان و پێشگرتن لە مەترسییەکانی لافاو،” بۆیە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکات لە هەر ئەگەرێکی کۆبوونەوەی ئاودا دەتوانن بەزووترین کات لە ڕێگای ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن:
بەرپرسی زۆنی شارەوانی یەک
مەسعوود فارس
07515032627
بەرپرسی زۆنی شارەوانی دوو
موحسین سلێمان
07503291365
بەرپرسی زۆنی شارەوانی سێ
کەمەند سەفین
07504486085
بەرپرسی زۆنی شارەوانی چوار
بێستون ئیبراهیم
07514016683
بەرپرسی زۆنی شارەوانی پێنج
بۆتان ئیبراهیم
07504368789
بەرپرسی زۆنی شارەوانی شەش
شاهین دلشاد
07514540650
جێگەی باسە تیمەکانمان بە پلانێکی تۆکمە ڕێکخستووە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بەشێوەیەک کە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان تێیدا بەشدارن کە بریتین لە هەر یەک لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک، شارەوانی دوو، شارەوانی سێ، شارەوانی چوار، شارەوانی پێنج، شارەوانی شەش و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و هاوشاریانی شاری هەولێری خۆشەویست.
لێرەوە ئێمە وەکو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تەواوی تیمەکانمان لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان لە ئامادەباشی دادەبین و شەونخونی دەکەین لە پێناو خزمەتکردن و خاوێنکردنەوەی کەند و ڕێڕەوە سروشتییەکان و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی درووستبوونی لافاو.