هه‌واڵ

شارەوانی هەولێر بڕیاری لەسەر بینا و باڵەخانە تەواونەکراوەکان دا

ڕێپێدان دەدرێت بە تەواوکردنی باڵەخانە و بینا تەواونەکراوەکانی سنوری شارەوانی هەولێر و داوا لە خاوەن باڵەخانە تەواونەکراوەکان دەکرێت سەردانی شارەوانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ هەر شەش بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی شارەکە، بڕیار لەسەر دەرکردنی ڕێپێدان بۆ تەواوکردنی باڵەخانە و بینا تەواونەکراوەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر درا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی شارەوانی کراوە “بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی ڕێپێدانی تەواوکردنی  باڵەخانە و بینا هەیکەلەکان بە ئامانجی بەخشینی سیمایەکی جوانتر بۆ شاری هەولێر و سوودمەندبوونی هاووڵاتییان بە مافەکانیان”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشی مۆڵەتی ڕاسپاردووە، “بۆ کارئاسانی و جێبەجێکردنی مامەڵەکانی هاووڵاتییان بۆ دەستبەکاربوون و تەواوکردنی بینا و باڵاخانەکانیان”.

بۆ ئەو مەبەستەیش، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە دەتوانن سەردانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...