هه‌واڵ

سلێمانی؛ خۆپیشاندانی بەرفرەوانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەدەچێت

زێدپرێس

 

جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و هەڵەبجە و چەندین شار و شارۆچکەی سەربە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ناوەندی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانی بەرفرەوانی مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەڕێوەچوو. بە هەمان شێوە، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد.

مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا پێداگیری دەکەن لەسەر بایکۆتکردنی دەوام و جەخت لە داواکارییەکانیان دەکەنەوە، بەتایبەت خەرجکردنی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا.

سەرەڕای هەموو هەوڵ و گوشارەکانی حکوومەتی هەرێم و بەدیاریکراویش وەزارەتی پەروەردە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە مامۆستایان ناچار بە شکاندنی بایکۆت و گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکان بکرێن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...