هه‌واڵ

شاندی هەرێم بۆ مووچە چوونە بەغدا

زێدپرێس

شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ بەدواداچوونی مووچە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.

سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کە پێشتر وەزیری دارایی و ئابووری و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پابەندی ناوەڕۆکی یاسای بودجە و ئەو ڕێککەوتنانە نابێت، کە لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیمزا کراون.

هەر دوێنێ سێشەم ٢٩ی ئاب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە حکوومەتی عێراق بەپێی یاسا و ڕێککەوتنەکان جێبەجێکردووە، بەڵام حکوومەتی عێراق ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات و ئەوەی پەیوەندی بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، دابین ناکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...