ههواڵ
کورەیەکی نهێنی خەڵوز دۆزرایەوە و داربڕێکیش دەستگیرکرا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/12/407914372_760760279426404_9105828507118000747_n-780x470.jpg)
زێدپرێس
لە سنوری ماوەت تۆمەتبارێک بەتۆمەتی بڕینەوەی داری تەڕ دەستگیر کرا و لە تانجەڕۆش کورەیەکی نهێنی خەڵوز دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەڕۆ، کورەیەکی خەڵووز دۆزرایەوە، کە داری تەڕی تێدا بەکاردەهات بۆ خەڵووزکردن.
پۆلیسی دارستان و ژینگە ئاماژەیدا، دەست بەسەر ١٢ فەردەی گەورە و بچووکی خەڵوزدا گیرا، لەگەڵ یەک پیکاب درەخت و شوێنی خەڵوزدرووستکردنەکەش تێکدرا.
لەلایەکی دیکەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی ماوەت، لە سنوری گوندی سەراو تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە درەختی تەڕی بڕیوەتەوە و لە شوێنەکەشدا دەست بەسەر ٣٥ درەختی تەڕی بڕدراوەدا گیراوە.