هه‌واڵ

هەولێر؛ سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

زێدپرێس

 

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و هاوکات دەستیش بەسەر یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لە ماددەی هۆشبەری دیکەدا گیرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ پێنجشەم، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، لە ڕێککەوتی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکا و حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...